ڕادیۆی سوننەت icon

ڕادیۆی سوننەت

Aras Hasan

About ڕادیۆی سوننەت

ڕادیۆی سوننەت؛ دەنگێکە بۆ زیندووکردنەوەی سوننەتەکانی سەروەرمان (دروودی خودای لەسەر بێت)، ئەم دەنگە نەبەویە لە (١٢) ی ڕەبیعی یەکەمی ساڵی(١٤٣٢)ی کۆچیدا دەستیکرد بە پەخشی خۆی.

ڕادیۆی سوننەت؛ ڕادیۆیەکی قازانج نەویستە و تاکە سەرچاوەی دارایی و بەڕێکردنی پەخش و سەرجەم کاروبار و خەرجییەکانی لەسەر خەڵکی خێرخوازی موسڵمانە.

لە تەمەنی کارکردنیدا بێ لایەنانە پەیامی سەرجەم مامۆستایانی میحڕاب و بانگخوازانی گەیاندووە و بوەتە سەکۆی گوێلێبوون لە خەم و کێشە و پرسیار و داواکاری چارەخوازان و بڵندگۆیەک بووە بۆ وەڵامدانەوەی پرسە شەرعیی و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژ.

ڕادیۆی سوننەت؛ ئەڵقەی گەیاندنی دەنگی سەرجەم مامۆستایانە بە خەڵکی موسڵمان.

ئەم ڕادیۆیە لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشی خۆی دەکات لە سەر فریکوێنسی 106.9 (سەد و شەش پۆینت نۆ) لە سەر شەپۆلی ئێف ئێم.

تاکە ئامانجی ئێمە گەیاندنی ئیسلامە بەو شێوەی دابەزیوە بێ کەم و زیاد و شارەزاکردنی تاکی کوردە لە سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەری پێشەوامان (دروودی خودای لەسەر بێت).
Similar to ڕادیۆی سوننەت

©2023 Verdant Labs LLC. All rights reserved.

Privacy PolicyContact